نوچە-نەشناڵ
سێ وڵاتی ئەوروپی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەککگرتووەکانیان کردووە، دژ بە ئێران سکاڵایان تۆمار کردووە.
ئەم سکاڵانامایە پەیوەستە بە بەرنامەی موشەکی بالستی ئێرانەوە و سێ وڵات جەخت دەکەنەوە، کە بەرنامەی موشەکی ئێران دژ بە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشە.
بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایش، داوا لە ئێران کراوە کە واز لە بەرنامەی موشەکی خۆی بهێنێت، کە پێشێلکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەژمار دەکرێت.
لە نامەکەدا هەروەها ئاماژە بە مەترسییەکانی بەرنامەی موشەکی بالستی ئێران کراوە.