نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس
چەند بەرپرسێکی ئەمەریکا دەڵێن: کەشتییەکی ئێرانی کە هەڵگری پارچەی موشەکی بووە لە لایەن هێزی دەریایی ئەم وڵاتەوە دەستی بە سەرداگیراوە.
ئەم کەشتیە ئێرانییە کە بەرەو یەمەن چووە، لە لایەن هێزی دەریایی ئەەمریکاوە دەستی بە سەردا گیراوە و بە گوتەی سەرچاوەکان، کەشتییەکە هەڵگری پارچەی موشەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن بووە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.
ئاسۆشیتێدپرێس زانیاری تەواوی لە بارەی ئەم کەشتیە ئێرانیە بڵاو نەکردۆتەوە و، ئاماژەی بە ژمارەی وردی پارچە موشەکییەکانی نەداوە کە ئێران ویستوویەتی ڕادەستی حوسییەکانی بکات.
چاوذێرانی سەربازی دەڵێن: ئێران لە یەمەن پەرەی بە بەرنامەی موشەکی حوسییەکانی یەمەن داوە.