نوچە-نیۆیۆرک تایمز
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا پلانێکی سەربازیی ئێران لە عێراق ئاشكرا دەکات.
ڕاپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز، ئاماژەی کردووە بە نائارامییەکانی عێراق و نووسیویەتی، ئێران خۆپیشاندانەکانی عێراقی وەک دەرفەتێک بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی خۆی گواستۆتەوە.
بەراوردەکانی توانای موشەکی ئێران لە عێراق، نیشانی دەدات کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بە ڕادەی پێویست سەرکەوتوو نەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمریکا بڕیاری داوە ١٤ هەزار سەرباز بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران ڕەوانەی ناوچەکە بکات.