نوچە-وۆڵ ستریت جۆرناڵ
ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هێزێکی ١٤ هەزار کەسی ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، لە ئێستادا دیراسەی ئەم بابەتە دەکرێت و بڕیار لە سەر ناردنی دەدرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەم هێزە بریتین لە ١٤ هەزار سەربازی ئامادە، دەیان کەشتی شەڕکەر و رێژەیەکی زۆر لە کەرەسەتی جەنگی پێشکەوتوو.
بە ناردنی ئەم هێزە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە دوو بەرابەر.
چاوەڕوان دەکرێ مانگی مەی، ئەم بڕیارە لە لایەن سەرۆک ترەمپەوە ڕابگەیێندرێ.