نوچە
له خانه‌قین داعش هێرشیكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌و بارەیەوە بڵاوکردەوە.
بەگورەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو له گوندی ده‌ككه‌ی سنووری خانه‌قین چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، داعش سه‌ره‌تا به هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر سەر لیوای سێی هێزی پێشمەرگە و دواتر چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هێرشه‌كه‌یان تێكشاندووه. بەڵام لەو هێرشەدا، هەریەک لە لوقمان نجم، زياد خليفه سوڵتان و مەعروف محەمەد مەحمود، شەهید بوون و هەریەک لە شوان مەجيد و صلاح ابراهيم محەمەد برینداربوون.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شەوی ڕابردوو له په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش، له خانه‌قین، بۆ سه‌ر لیوای ٣ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوون، له ئاكامیشدا په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ل ه‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لەماوەی ڕابردوودا، چەندین جار هۆشداریان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
