پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکدەشکێنێت

0

نوچە

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سنووری گەرمیان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان تێکشکاندووە، کە کراوەتەسەر فەوجێکی لیوای سێ. هەروەها داوایەکیش ئاراستەی هاوپەیمانان دەکەن.

دەقی راگەێیندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:

بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)، هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.

خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لە پەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستییە بگیرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com