پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ناوچە کوردییەکانیش دەگرێتەوە

0

نوچە: مورادی

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٤-١٢-٢٠١٩) لە هەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەچوو. بەرپرسێکی پارتیش لەو شارە دەڵێت ”ئەو پڕۆژەیەش هەموو موسڵ و بێگومان ناوچە کوردییەکانیش دەگرێتەوە”.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤-ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ڕایگەیاند: موسڵ شارێکی وێرانەیە و ئەو پرۆژەیەش هەموو موسڵ و بێگومان ناوچە کوردییەکانیش دەگرێتەوە، ئەو ناوچانەی سەر بە موسڵن لە رووی ئیدارییەوە و پرۆژەیەکی فراوانە.

سەعید مەمۆزینی دەشڵێت، ئامار و سەقفی هاوکارییەکە نازانم، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ کە ئەو هەموو خەرجییەی تێدا بکرێت. ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ماوەیەکی زۆری دەوێت تا ئاوەدان بکرێتەوە. گوتیشی ”ئەوەی لە موسڵ دەبینرێت نزیکەی ٢٠ ساڵی دەوێت تاکو ئاوەدان بکرێتەوە”.

کۆنفرانسەکە بە ناوی “پڕۆژەی دەستپێشخەری ئاسانکاری و وەبەرهێنانی نەینەوا”یە و لەژێر چاودێری جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بە هاوکاری هەرێمی کوردستان، DAI و USAID (ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی)یە.

کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی سێشەممە ٣-ی کانوونی یەکەم دەستیپێکردووە و تاوەکو ڕۆژی ٥-ی کانووی یەکەم بەردەوام دەبێت. لەو كۆنفرانسەدا گفتوگۆ دەكرێت سەبارەت چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ژیانی ئابووری بۆ پارێزگای نەینەوا، هاوكاریكردنی خەڵكی نەینەوا و گەنجانی نەینەوا بۆ دۆزینەوەی هەلی كار، خستنەكاری پرۆژەكان بە دەستی كاری نەینەوایی، بونیادنانی پڕۆژەی ئابووریی و كەرتی تایبەت لە نەینەوا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com