دیاردەی چەند هاوسەری لە وڵاتانی عەرەبی

0

نوچە-قبس

بە گوێرەی دوایین توێژینەوە لە بارەی دیاردەی چەند هاوسەری لە وڵاتانی عەرەبی، کوێت زۆرترین ڕێژەی لەم دیاردە تۆمار کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دۆخی هاوسەرگیری لە دنیای عەرەب، کە لە میانی کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە دەوحە پیشکەش کراوە، کوێت بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی کەنداو زۆرترین ڕێژەی دیاردەی چەند هاوسەری تێدا تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، قەتەر و بەحرێن لە دوای کوێت، زۆرترین ڕێژەی دیاردەی چەند هاوسەرییان تیادا تۆمار کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: نێونجی ژمارەی ئەو پیاوە خێزاندارانەی، کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ تەنها یەک هاوسەریان بووە لە کوێت ٨.١٣% و لە قەتەر ٧.٨٨ % و لە بەحرین ٥.١٦% بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com