نوچە-جەزیرە
لێکٶڵەرێکی سیاسیی ڕای وایە، کە بە دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، قەیرانی ئەم وڵاتە کۆتایی نایە و قۆناغێکی نوێ لە قەیرانی سیاسیی دەستپێدەکات.
لیث شبر، شارەزا و لێکۆڵەری سیاسیی، بە کەناڵی جەزیرەی گوتووە، کە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی، دادی قەیرانی عێراق نادات و زیاتر لە ئەنجامی خوێڕشتن بوو.
حسێن عەلاوی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بین النهرین، دەڵێت ”گەورەترین کیشەی ئێستای بەرەدەم عێراق، هەڵاتنی بەرپرسانە لە بەرپرسایێتی ڕشتنی خوێنی خەڵکی بێ تاوان”.
لە بارەی ئەنجامەکانی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، ئەم دوو شارەزایە پێیانوایە، کە خۆپیشاندەران لە داهاتوودا سەقفی داواکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجانمدانی هەڵبژارنی پیشوەختە بەرز دەکەنەوە.