شرۆڤەکارێکی سیاسیی: دانوستان لەگەڵ حکوومەت کراوە نەک عەبدولمەهدی

0

نوچە: مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسیی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە کێشەمان لەگەڵ عێراق، پەیوەندی بە حکوومەتەکانی بەغدادەوە هەیە و پەیوەندی بە عەبدولمەهدییەوە نییە و دانوستاندنیشمان هەر لەگەڵ حکوومەتە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە مەترسی لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر بەغدا لێکدەدرایەوە بەڵام دواتر سەردانی شاندی هەرێم و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەت ئەو مەترسیانەی لەسەر ڕێککەوتنی هەر دوو حکوومەتی لەسەر بودجە ڕەواندەوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسیی لەبارەی پەیوەندی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند: ئێمە کێشەمان لەگەڵ بەغدا پەیوەندی بە حکوومەتەکانی بەغدادەوە هەیە و پەیوەندی بە عەبدولمەهدییەوە نییە، لە دانوستاندنیش لەگەڵ حکوومەت دەکەین نەک کەسێک. لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەرخەری ئەوەیە ئێمە لەگەڵ حکوومەت دانوستان دەکەین.

عەبدولسەلام بەرواری دەشڵێت، کورد زۆر پێش ئێستا لە گفتوگۆیەکی چڕ دایە لەگەڵ لایەنە سیاسییە بەرچاوەکانی عێراق، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەر ئەگەرێک لە پاش کەوتنی ئەم حکوومەت و پەرلەمانە پێش هەڵبژاردن؛ ئەوەش کارێکی باشە و عیمار حەکیم هەوڵێکی دەستپێکردووە و هەر ئەوەمان پێدەکرێت.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە یەکڕیزی خۆمان بپارێزین، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەوانەی داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی دەکەن و پارتی و یەکێتی تۆمەتبار دەکەن لەبەرانبەر بەغدا، بینیمان خەڵکانێک دژی ئەو هەوڵەی سەرۆکی هەرێمن و دەیانەوێت کوتلەیەک لە ناوپەرلەمانی عێراق پێکبهێنن؛ ئەمەش بۆ کورد باش نییە و کاریگەری خراپی دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com