هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش دەخرێتەڕوو

0

نوچە: مورادی

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت، داعش لە موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە، خۆی بەهێز کردۆتەوە و کاری تێکدەرانەش ئەنجام دەدات.

بەهۆی کەمتەرخەمی حکوومەتی عێراق لە گەیاندنی خزمەتگوزاری کەمتەرخەم و لە دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ کورد و هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان خۆی بوارد و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، هەر لەسەرەتاوە هەناسەیەکی بە بەر داعش هێناوەیەوە و توانیویانە ڕێکخستنەکانیان چالاک بکەنەوە و هێرشەکانیان ناوەناوە دەستپێبکەنەوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مەمۆزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤-ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی جموجۆڵەکانی داعش ڕایگەیاند: داعش لە موسڵ و ناوچەکانی شرگات و حەزەر و چەند ناوچەیەکی دیکە، خۆی بەهێز کردۆتەوە و کاری تێکدەرانەش ئەنجام دەدات. هەروەها هەر کات ناکۆکی زیاتر بێت لە عێراق بە گشتیی زیاتر خۆی دەردەخات، کە ناکۆکیەکانیش کەم بن خۆی بێ دەنگ دەکات.

سەعید مەمۆزینی دەشڵێت، ئەو ناکۆکیانەی کە ئێستا لە عێراق هەیە زیاتر بووەتە دەرفەت بۆیان، کە زیاتر دەربکەونەوە، کە بە خۆراکی زیندوبوونەوەی داعش دەزانرێت.

لەبارەی کۆی گشتیی ژمارەی ڕێکخستن یان چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە مەمۆزینی گوتی ”ژمارەیان نازانرێت بەڵام بوونیان هەیە و کاریگەریان لەسەر خەڵک هەیە و تەنانەت خەڵک لێیان دەترسێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com