نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دووپاتیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ چارەسەری دۆخی عێراق ئامادەیە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣-١٢-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتی‌و تیولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى وڵاتەکە تاوتوێ‌کران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه، هاوئاهەنگی و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه عێراقييه‌كانيشيان بۆ چۆنيیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و رووداوه‌كان به ئه‌رك و به‌رپرسياریێه‌تي هه‌مووان له قه‌ڵه‌م دا.
بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچيرڤان بارزانى په‌رۆشی هه‌رێمى كوردستانى بۆ دۆخى عێراق و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منی وڵات دووپاتكرده‌وه و هه‌موو ئاماده‌ييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيريدا، نيشان دا.
هاوکات گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه و نه‌وت، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى ديكه‌ى پرسەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.