نوچە-ئەلعربیە
محەمەمد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مۆڵەتێکی ١٥ ڕۆژەی بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە بەرهەم ساڵح، ١٥ ڕۆژ کاتی هەیە، بۆ ئەوەى کەسێک وەک جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی بناسێنیت.
ئەم مۆڵەتە، بەگوێرەی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق دراوە بە سەرۆک کۆمار، تاکوو کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بناسێنێتە پەرلەمان.
یەکێک لەو کەسانەی، کە گریمانە دەکرێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکرێت ”ابراهیم محمد بحر العلوم” وەزیری پێشووی نەوتی عێراقە.