نوچە
پێنج موشه‌ك له ناو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كه‌وته خواره‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه ٣-١٢-٢٠١٩) شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بڵاویكرده‌وه، پێنج موشه‌ك له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كان و جۆری موشه‌كه‌كان بكات.
بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق.