ئەڵمانیا و فەرەنسا هەڵوێستیان وەرگرت

0

نوچە-رای ئەلیوم

هەر یەک لە باڵیۆزخانەی وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەغدا، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە هەڵوێستیان وەرگرت.

لە هەڵوێستی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەم دوو وڵاتە، توندوتیژی و سەرکوتی بێبەزاییانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتەوە ئیدانە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، شاندی یەکێتی ئەوروپا، لە هەڵوێستی فەرمی خۆیدا سەبارەت بەم رووداوانە، ڕایگەیاند: ئەڵمانیا هەر لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژییەکی کردووە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە، کە ئازادانە و بە دوور لە توندوتیژی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا، دەنگی خۆیان خستۆتە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەرانی عێراقی و جەخت دەکەنە سەرە پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com