سەلاحەددین بەهائەدین: هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنین

0

نوچە

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەپێناو یەکڕیزى و کارى پێکەوەیى هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنین.

ئەمڕۆ (سێشەممە ٣-١٢-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانی، بە ئامانجی یەکدەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ”نێچیرڤان بارزانى دووپاتیکردەوە، کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە هەوڵ و کۆششەکانى بۆ یەکڕیزى و تەبایى لە هەرێمى کوردستان و یەکهەڵوێستی لایەن و پێکهاتەکان بەرامبەر بە پێشهات و رووداوەکان لە عێراق و ناوچەکە بەردەوام دەبێت، هەموو تواناکانیش بۆ دروستکردن و سەرخستنى پێکهێنانى هاوپەیمانیى فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەخاتەگەڕ”.

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانى عێراق و خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى وڵات لێکەوتەکان و کاریگەرییان لەسەر هەرێمى کوردستان، گرنگیى تەبایى و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا، دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتیى تاوتوێ کران”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات “ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان، هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستانى لەپێناو تەبایى و یەکڕیزى و کارى پێکەوەیى لایەنە کوردستانییەکان بەرزنرخاند و پشتگیریى خۆى و یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانى بۆ دووپاتکردەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com