ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئیسرائیل دەڵێت، شاندێکی ئەم وڵاتە سەردانی ئەمریکای کردووە و ئامانج لەم سەردانەش تاوتوێکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان تەلئەبیب و وڵاتانی عەرەبیدایە، کە بەو پێیە لە دۆخی نائاساییدا هێرش نەکەنە سەر یەکتر.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕوونکردنەوەی زیاتر لە بارەی سەردانی شاندی وڵاتاکەی بۆ واشنتۆن دەدات و ئاشکراشی دەکات، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداو واژۆ دەکرێت.

بە گوتەی چاودێرانی سیاسیی و سەربازی، ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە، پێکهێنانی جۆرێک هەواڵبەندییە لە دژی ئێران، کە لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە تاران بە دوژمنی هاوبەشی خۆیان ئەژمار دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com