نوچە
ئەمڕۆ (سێشەممە ٣-١٢-٢٠١٩)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی یەکدەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە کۆبووەوە.
ڕۆژی ٢٦-١١-٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی یەکدەنگیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان، سەردانی سلێمانی کرد و بەجیا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. دواتر لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی کرد و لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەلاحەددین بەهائەدین لە چوارچێوەی سەردانەکانییەتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، بە ئامانجی یەکدەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەو دۆخەی ئێستا لە شارەکانی عێراق دروستبوو”.