نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەك خواردەمەنی لە فرۆشگای قوتابخانەكان قەدەغە دەكات و دستنیشانیشی دەکات چ جۆرە خواردنێک بفرۆشرێت.
بەپێی نووسراوی ژمارە (١٦٠٨٣) كە ڕێکەوتی ٢٦-١١-٢٠١٩ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ڕاپەرین، گەرمیان و كۆیە كراوە، لە چەند خاڵێكدا چەندین ڕینمایی تایبەت بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاری فرۆشگەی خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی قوتابیان خراوەتە ڕوو.
یەكێك لە ڕێنماییەكاندا ئاماژە بەو خواردن و خواردنەوانە دراوە كە ڕێگە پێدراون لە فرۆشگەكانی قوتابخانەكاندا بفرۆشرێن، ئەوانیش ئەمانەن (میوە، میوەی وشكکراوی داپۆشراو، شیری لە قوتوكراو و بەروبومەكانی شیر، ئاو، گەنمەشامی، لەفەی هێلكەی كوڵاو، لەفەی پەتاتەی كوڵاو، لەفەی مریشكی كوڵاو، لەفەی نۆكاو).
لە بەشێكی نووسراوەكەشدا ئاماژە بەو خواردن و خواردنەوانە دراوە كە رێگەپێدراو نین لە فرۆشگاكانی قوتابخانەكان بفرۆشرێن، ئەمانەن (خواردنەوە گازی و وزەبەخشەكان، چپس بە هەموو جۆرەكانییەوە، سماق و لیموندزی، تەمر هندی، چەرەزاتی بە پەلك، بنێشت و ئەندۆمی).
دەقی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی:

