ئەمریکا هێزەکانی دەکشێنێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لەوانەیە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستان، هێزەکانمان لەم وڵاتە بکشێنینەوە.

مایک سپێر، سەرۆکی پێنتاگۆن لە بارەی سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی دۆنالد ترەمپ بۆ ئەفغانستان دەڵێت، لەم سەردانەدا لە بارەی کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە گەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار گفتوگۆ کراوە.

بە گوتەی سپێر، سەرۆکی ئەمریکا ڕای وایە، کە تاڵیبان کۆتایی بە شەڕی ناوخۆیی ئەفغانستان دێنێ، کە بۆ ماوەی ١٨ ساڵە بەردەوامە و پێدەچێ ئەم گروپە ئامادەی ڕێککەوتنی ئاشتی بێت.

ئەمریکا لە ئێستادا ١٣ هەزار سەربازی لە سەر خاکی ئەفغانستان جێگیر کردووە و پێدەچێ ئەم رێژەیە بۆ ٨ هەزار و ٦٠٠ کەس دابەزێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com