هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان راگەیێندرا

0

نوچە

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست و هۆکارەکەی روون دەکاتەوە.

بڕیاروابوو، کە ئەمڕۆ (سێشەممە ٣-١٢-٢٠١٩)، پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی هەردوو پرژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆ ببێتەوە.

هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پرۆژەیاساکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زۆر گرنگن.

پەرلەمانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە کاتی زیاتر بە لێژنەی یاسایی بدات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو دوو پرۆژەیاسایە، بۆیە کۆبوونەوەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com