نوچە-ئاژانسەکان
سەرەڕای ئەوەی، کە بەرپرسانی ئێرانی ئامادە نین، ئاماری وردی کوژراو و بریندار و گیراوەکانی چەن ڕۆژی ڕابردوو ئاشكرا بکەن، بەڵام ڕەوتی قۆڵبەست کردن و گرتنی چالاکانی مەدەنی و بەشداربووان لە خۆپیشنادانەکان بەردەوامە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگاکانی سنە و کرماشان و هەروەها لە شارەکانی تاران و ئەسفەهان و گوڵستان و شارەکانی دیکەی ئێران، ڕەوتی گرتن و چاودیریکردنی خۆپیشاندەران بەردەوامە.
سەردۆزگەری ئێران لە دوایین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، کە زیاتر لە حەوت هەزار کەس دەستگیر کراون.
بە گوتەی سەردۆزگەری ئێران، بە خۆشییەوە دنیای دەرەوە دەستی بە زانیاری و ئامارەکانی ناوخۆی ئێران ڕاناگات و هیچ بایەخێکیش بەو ئامارانە نادەن، کە رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە سەر ڕووداوەکانی ئێران بڵاوی دەکەنەوە.