نوچە-قەتەرە
عەلی موتەهەری، ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئێران و کوڕی ئایەتوڵڵا مورتەزا موتەهەری، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامیی دەڵێت ”ڕژێمی تاران لە دابینکردنی مافی هاووڵاتیان سەرکەوتوو نەبووە”.
موتەهەری ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتی ئێرانی دەگرێ و دەڵێت، هەوڵ بۆ مسۆگەرکردنی مافی خەڵکی ئێران نەدراوە.
لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، ئەم بەپرسەی باڵای ئێران ڕای وایە، کە کۆماری ئیسلامی، دەبێ خۆی لەگەڵ ناڕەزایی و داواکانی خەڵک یەکلابکاتەوە، تاکو خەڵک بە ئازادانە بتوانن قسەی خۆیان بکەن و داوا سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان باس بکەن.
بە گوتەی موتەهەری، رژێمی ئێران مافی خۆپیشاندانی بۆ خەڵک بە فەرمی نەناسیوە و تەنها سەرکوتی دەکات.