نوچە
شەوی رابردوو، لە سنووری گەرمیان چەكدارانی داعش ھێرشیان كردۆتە سەر ھێزەكانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی توند روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین و ناحیەی گوڵاڵە ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی عێراق. هەروەها لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی ئیسلاح، شەڕ لەنێوان ھێزەكانی عێراقی و چەكدارانی داعش دروستبووە”.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، چەكدارانی داعش لەلایەكی دیكە لە ناوچەی نەفتخانە لە باشووری خانەقین داعش ھێرشی كردووەتە سەر ھێزەكانی لیوای ٢٠-ی حەشدی شەعبی، ھاوكات لە ناوچەی ئیمام وەیس، كە دەكەوێتە نێوان خانەقین و دیالە داعش پەلاماری ھێزەكانی حەشدی داوە”.