نوچە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی پاشنیوەڕۆى ڕۆژی یەکشەممە ١-١٢-٢٠١٩ بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر داواى فەرمى شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، بۆ به‌شداريكردن له ڕێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات فۆرمۆلا يه‌ك، بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوى كه‌وت به هه‌ر يه‌ك له شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆك وه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ئهرمين سهركيسيان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستم مينيخانۆڤ سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى ڕێوڕه‌سمه‌كه.


