نوچه
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆتاییهات و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دهڵێت ”سهرقاڵی نوسینهوهی وهردهكاری دهقهكانی بودجهین”.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە ١-١٢-٢٠١٩)، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بودجە و نەوت گەیشتە بەغدا.
بهگوێرهی زانیارییهكان، تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا واژۆ نەکراوە و هەندێک وردەکاری ماوە و بەردەوامدەبن لە گفتوگۆ و سبەینێش کۆبوونەوەکان بەردەوامدەبن.
لەکاتی هاتنەدەرەوەش لە کۆبوونەوەکە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران به رۆژنامهنوسانی رایگهیاند “خەریکی نووسینەوەی وردەکاری دەقەکانی بودجەین”.