نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی ناكۆكی ماڵی شیعه و جوڵانی شه‌قام و پشتگیریی ئه‌مەریكییه‌كانیش له خۆپیشانده‌ران، عێراق به‌ره‌و دۆخێكی نه‌خوازراو هه‌نگاو ده‌نێ.
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی به‌رپرسی ئیداری و ده‌یان كێشه‌ی گه‌وره و شه‌ڕ و قه‌یران، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و نه‌بوونی ئیراده‌ى لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و به‌گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌كان دۆخی عێراق له لێواری شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆی ماڵی شیعه‌دایه و چاره‌سه‌ریشی ئاسان نابێت.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئامانج نووری، چاودێری سیاسیی، له‌باره‌ی دۆخی نوێی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی ڕایگه‌یاند: له عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانێكی هه‌بوو به‌بێ پشت و په‌نا، له ئه‌نجامی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌ت ماڵی شیعه، كه كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕه‌و له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان، به‌ڵام توانای كاركردنی نییه به پێچوپه‌نا و خۆشی نووسیویه‌تی ناتوانم له‌گه‌ڵ دز و تاڵانچی مالی گشتیی كار بكه‌م؛ هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی له‌دژ یه‌كبوونی ماڵی شیعه كێشه‌یان بۆ دروست بوو و شه‌قام جوڵا و ئه‌مەریكییه‌كانیش به‌دڵنییاییه‌وه پشتگیریی ئه‌و جۆره جوڵانهویه ده‌كه‌ن.
ئامانج نووری ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی له عێراق هه‌یه و هه‌بووه له ئێستا خه‌ڵك داوای چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات دابه‌ش بوونێكی ته‌واو له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان ڕووده‌دات؛ دوو لایه‌نی سوننه و كورد كه له پێشووتر سوننه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ناوچه‌كانیان وێران كرا و كوردیش به‌هۆی فشار و گه‌مارۆكانی به‌غدا، بێ ده‌نگ ده‌بن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی له عێراق بوونی هه‌یه له ئه‌نجامدا به‌سه‌ر لایه‌نه‌كان دابه‌ش ده‌بن له‌به‌ر نه‌بوونی سه‌ركرده. گوتیشی ”تا ده ڕۆژی دیكه دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه نامێنێته‌وه و تێك ده‌چێت، چونكه ئێستا دۆخی شڵه‌ژانه و دواتر قۆناغی پاشاگه‌ردانییه تا ده ڕۆژی دیكه دێته‌كایه‌وه له بێ مه‌رجه‌عیه‌تی ئیداره و حكوومه‌ت”.