نوچە-ڕوسیا الیوم
پێگەی ڕوسیا الیوم، لە هەواڵێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە١ی دیسەمبەر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، کە زانکۆکانی تکریت، موسڵ، بەغدا، میسان و بەسرە، بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی خۆپیشنادانەکانی عێراق، گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند، مامۆستا و خوێنداکارنی عێراق، بۆ نیشاندانی هاودەردی لەگهڵ قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، دەستیان دایە گردبوونەوە و لە دژی دەسەڵاتی ناوەندی دروشمیان گوتەوە.
هەروەها قوتابخانەکانی بەغدا و باشوری عێراق و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، کۆبوونەوەی نارەزاییان ئەنجام دا.



