نوچە-بی بی سی
ڕەوتی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی بەردەوامە.
پۆلیسی ئێران و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، لە شار و ناوچەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی و ئەو کەسانەدان کە بە گوتەی بەرپرسانی حکوومەت، پیلانی ئاژاوەیان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی گێڕاوە و سەریان بە وڵاتانی بیانی بەندە.
ئامارە غەیرە فەرمییەکان، باس لە دەستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەر دەکەن. بە گوتەی بەرپرسێکی سوپای پاسداران خۆپیشاندانەکان لە ٢٩ پارێزگا و سەدان شاری ئەم وڵاتە بەرێوە چووە. تاکو ئێستا نزیکەی ٧هەزار خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.
زۆربەی خۆپیشاندەران سەر بە ناوچە دواکەوتوو- و پەراوێزخراوى شارەکانی ئێران بوونە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە کوژرانی ١٦١ کەس کردووە.
ماڵپەڕی کلمە، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ژمارەی کوژراوەکانی تا ٣٦٦ کەس ناو بردووە.