نوچە-ئاژانسەکان
سەرباری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، دۆخی چەند شارێکی ئەم وڵاتە هەروا ئاڵۆزە و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.
لە شارەکانی ناسریە و نەجەف، خۆپیشاندەران درێژە بە ناڕەزایی خۆیان دەدەن و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
لە پارێزگای زیقار، خۆپیشاندەران هەوڵی داگیرکردنی بینای فەرماندەیی پۆلیسی شارەکە دەدەن.
سەرەڕای هەمو ئەم رووداوانە، ئێستا باسی جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی باسێکی گەرمی میدیاکان و لایەنە سیاسییەکانە. پێشبینی دەکرێ (نظیر عزت شابەندەر) سیاسییە کۆنەکارەکەی عێراق بۆ ئەم پۆستە کاندید بکرێت.