نوچەنێت
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان کردو داوادەکات قبوڵبکرێت، بەگوێرەی ڕێوشوێنە دەستوورییەکان متمانە بە حکوومەتێکی نوێ بدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-١٢-٢٠١٩، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە.