نوچه: مورادی
نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا لەکاتی خۆیدا ئەنجام ده‌درێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له شه‌قامی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان دروستكرد، واش لێكدرایه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر واژۆی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕاگەیاند: لە کات و وادەی خۆیدا شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەدا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سیاغە دەکرێت.
فارس عیسا ڕەتیدهكاتهوه، کە هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی سەردانی شانده‌كه بۆ بەغدا هەبێت و گوتی ”سبەی شاندەکە بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دێنە بەغدا”.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ده‌ڵێت ”ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هەولێر و بەغدا نابێت، چونكه ئه‌مه پیشووتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه”.