نوچه
سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شارۆچكه‌ی كوڵه‌جۆ و ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كات، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و دوو كارمه‌ند شه‌هید بوون، له ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوكیش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی برینداربوون.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
“بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون. هەروەها ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویان دا و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەك.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری.
ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێویستە حکوومەتی هەرێم و بەغدا، هەنگاوی خێراتر بنێن بۆ هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەو ناوچانە.
مسعود بارزانی
٣٠ـی١١ـی٢٠١٩”