هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆخی نوێی عێراق

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، با لە ئێستاوە بڕیار نەدەین، بزانین دۆخی عێراق چۆن ده‌بێت. جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین لێدوانی لەبارەی گفتوگۆکانی دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دا و سەرەتا باسی لە پرسی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق کرد و ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە، کە هیچ کات دەستوورێکی باشتر لەم دەستوورەی ئێستا هەیە، نانووسرێتەوە.

جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، کە ئەگەر دەستووریش هەموار بکرێتەوە، ئەوا دەبێت پرەنسیپی تەوافووق رەچاو بکرێت.

لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: ئێمە با لە ئێستاوە بڕیار نەدەین، بزانین دۆخی عێراق چۆنە و ڕێکارەکان وەک لە دەستوور هاتووە بزانین چۆن دەبێت.

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم جووتیار عادل ده‌ڵێت ”ئێمە لەسەر هەڵوێستی خۆمانین و هەڵوێستمان نەگۆڕە، کە مەبەستمانە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوین بۆ زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان بەپێی دەستووری عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com