نوچە-ئیسرائیل هیوم
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران و عێراق و لبنان دوایین هەڵوێستیی خۆی ڕاگەیاند.
مایک پۆمپیۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیسرتائیل هیوم، سەبارەت بە دۆخی نائارامی وڵاتانی ناوچەکە هەڵوێست و بۆچوونەکانی خۆی خستەڕوو.
مایک پۆمپیۆ، لە بارەی گوشارەکانی سەر ئێران و دۆخی ئەم وڵاتە دەڵێت: هەوڵە ستراتیژییەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ ناچارکردنی ئێران بە گۆڕینی سیاسەت و ڕەفتاری ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت و چەکی گەمارۆکان لە سەر ئەم وڵاتەیە.
لە بارەی رووداوەکانی ئێران و عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕای وایە، کە خۆپیشاندەران لەم وڵاتانە داوای ئازادی و ئاسایش و سەقامگیری دەکەن.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، شوێن پێی ئێران لە هەموو ئەم وڵاتانە دیارە و بۆتە هۆکاری تێکدانی باری ئاسایش و سەقامگیری عێراق و لبنان.