نوچه
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوا لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دەکات په‌له بكه‌ن له په‌سەندكردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه به‌ره‌زامه‌ندی گه‌ل بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد.
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە گوتاری هەینی کە لەلایەن ئەحمەد سافی خوێندرایەوە ئاماژەی بەوە کرد، “دوژمنان و ئامرازه‌كانیان، پیلان ده‌گێڕن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه چه‌په‌ڵه‌كانیان به‌ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی و ماڵوێرانی و په‌لكێشان بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و دواتر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌تی نه‌فره‌تلێكراو. بۆیه هاوئاهه‌نگیكردنی هه‌موولایه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له‌بارده‌بات”.
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند “مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی به‌داخ و په‌ژاره‌وه چاودێری هه‌واڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌مدواییانه له چه‌ند شارێك ده‌كات به‌تایبه‌تی له ناسرییه‌ی زامدار و نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، كه تێیدا خوێنی ژماره‌یه‌كی زۆر قه‌درگرانه‌كانمان رژاو موڵكه‌كان سووتێندران و خاپووركران”.
سیستانی، هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز حەرامدەکات و دەڵێت “مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له‌كاتێكدا لێخۆشبوو‌ن بۆ گیانی شه‌هیدان و سه‌بووری و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌خوازێت. نزا ده‌كات بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ی برینداره‌كان، دووباره جه‌خت له حەرامكردنی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان و رێگریكردنیان ده‌كات له مافی داواكردنی چاكسازیی. هاوكات جه‌خت له ره‌چاوكردنی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتیی و تایبه‌ت ده‌كات و گرنگیدان به‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌كرێنه ئامانجی تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕان. پێویسته خۆپیشانده‌ران ریزه‌كانی خۆیان جیابكه‌نه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ئاشتیخوازنین و هاوكاربن بۆ ده‌ركردنی تێكده‌ران، هه‌ركێیه‌ك بن. هه‌روه‌ها رێگه نه‌ده‌ن خۆپیشاندانه ئاشتیخوازه‌كانیان بقۆزرێته‌وه بۆ زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان”.
له‌باره‌ی داواکاری خۆپیشاندەران و دۆخی عێراق، سیستانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەمتەرخەم ناودەبات و دەڵێت “بۆ پاراستنی مافه‌كان و رێگریكردن له خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌نووكه‌یی تێیدا هه‌ڵقوڵاوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پارێزگاریكردنی له خوێنی رۆڵه‌كانی ره‌فتار بكات. داوایان لێده‌كه‌ین خێرابن و ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ په‌سەندكردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌ره‌زامه‌ندی گه‌ل بێت بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌ل بێت، كه ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌كی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه و شارستانییانه له‌ژێر سێبه‌ری ده‌ستووردا”.
مەرجەعی باڵای شیعەکان ده‌شڵێت “به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌ستی ده‌ستیكردن و موزایه‌ده‌كردن باجێكی قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك تێیدا په‌شیمان ده‌بنه‌وه”. جەختدەکاتەوە، مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی وه‌ك پشتوپه‌نایه‌ك بۆ گه‌لی عێراق ده‌مێنێته‌وه. ته‌نیا ئامۆژگاری و رێنیشانده‌ر ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و دواجار گه‌ل خۆی بڕیار ده‌دات كێ باشتره بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووی به‌بێ سه‌پاندنی هیچ كه‌سێك به‌سه‌ریدا.