نوچه
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و دەڵێت “من پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه پێشنیاز كردبوو”.
عەبدولمەهدی لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بە گوتاری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کرد، کە داوای لە پەرلەمانی عێراق کردبوو، ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ په‌سەندكردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد، لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە “به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراكردن له جێبه‌جێكردنی له نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ پەرلەمانی عێراق به‌رز ده‌كه‌مه‌وه”.
دەقی ڕاگەیێندراوی عەبدولمەهدی
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ ٢٩-١١-٢٠١٩ به پەرۆشییەوە گوێم له گوتاری هه‌ینیی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی گرت، كه تێیدا باسی له‌وه‌كرد ” سه‌رباری ئه‌و دۆخه گرژییه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوودا كه كه‌مته‌رخه‌می روونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافه‌كان و رێگریكردن له خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌نووكه‌یی تێیدا هه‌ڵقوڵاوه، له‌مباره‌یه‌وه چاو بگێڕێت به بژارده‌كانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پارێزگاریكردنی له خوێنی رۆڵه‌كانی ره‌فتار بكات و نه‌خزێته نیو گێژاوه‌ی تووندوتیژی و پشێوی و كاره‌ساتبارییه‌وه”. منیش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراییكردن له جێبه‌جێكردنی له نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی ئێستا بۆ به‌ڕێز ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران چاو به بژارده‌كانیدا بگێڕێت. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، من پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه پێشنیاز كردبوو. له یاداشتنامه فه‌رمییه‌كانیشدا تۆمارکراوە.
خوای گه‌وره عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وه‌ك رووناكییه‌ك و چه‌ترێك بۆ سه‌ر هه‌موومان بهێڵێته‌وه. خوا پشتیوانمان بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
٢٩-١١-٢٠١٩