نوچە-ئیرنا
جێگری سیاسی ئەمنی پارێزگاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی عێراقەوە، خاڵی سنووری مێهران دادەخرێت.
محەمەمد نەوزەری، جێگری سیاسی ئەمنی پارێزگاری ئیلام داوا لە هاوڵاتیانی ئێرانی دەکات، بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن.
بە گوتەی نەوزەری دۆخی شارەکانی عێراق نائاساییە و زیارەتکاران و هاوڵاتیانی ئێرانی نابێ سەردانی شارە پیرۆزەکانی عێراق بکەن.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی پارێزگای ئیسلام، خاڵی سنووری مێهران بۆ ماوەیەکەی نادیار دادەخرێت.