کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی هەرێم و بەغدا دیاری دەکرێت

0

نوچە

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەرێم و بەغدا رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی بودجەوە واژۆ دەكەن.

فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی پارتی، راگەیاند “بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكوومەتی عێراق ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە واژۆ بكەن، دواتریش هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێككەوتنەكە لەناو بودجە جێگیر دەکەن و سیاغەی بودجە دەكرێت و پێشكەشی پەرلەمان دەكرێت”.

هەروەها گوتیشی “بڕیارە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، هەمان هەفتە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن”.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە ڕێژە نابێت و مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكەن، دەشڵێت”هەوڵ دەدەین كە لە بودجەی سیادی و حاكیمەش پارە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت و هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا دەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com