لە مانگی داهاتوو پڕۆژەیاسایەکی گرنگ دێتە پەرلەمان

0

نەوازد عەلی-سلێمانی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا پڕۆژەیاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. 

لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی، نێردرا بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەبیانوی جیا جیا دەنگی لەسەر نەدرا. لەم خولەشدا هەموان باسی هەبوونی نیەتی جددیان بۆ تێپەڕاندنی ئەم پڕۆژەیاسایە هەیە.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی لیژنەی هاوبەشی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی، ڕایگەیاند “لیژنە هاوبەشەکەی حکوومەت و پەرلەمان هەموو کارەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو کردووە و سەرجەم لایەنەکانیش تێبینیەکانی خۆیان ڕەوانەکردووە، ئێستا پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە”.  

لە بارەی کاتی ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان، بڕیاردەری لیژنەی دارایی، دەڵێت “ئەگەر هیچ لایەنێکی سیاسیی تێبینی دیکەی نەبێت، یان ئەگەرێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە، ڕەنگە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا پڕۆژەیاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت”.   

محەمەد سەعدەدین، گوتیشی”کاری پڕۆژەیاسای چاکسازی تەنها کاری لای حكوومەتی ماوە، بەهۆی ئەوەی کە  حکوومەت لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، هەروەها ئەوانەی کە ئەندامی لیژنەی دانووستاندکارن بۆ بەغدا زۆربەیان ئەندامی لیژنەی چاکسازین، بۆیە کاری لەسەر نەکراوە”.

بڕیارەدەری لیژنەی دارایی، ڕاشیگەیاند “مەبدەئییەن سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی  خۆیان بۆ پڕۆژەیاساکە دەربڕیوە، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین بەپێی یاساکە یاسای خانەنیشی، هاوشێوەی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com