ئەسعەد مورادی
ئه‌گه‌ر چاو له ڕابردووی سیاسیی كورد بكرێت هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازی كورد له به‌هێزی دوژمنه‌كانی نه‌بووه، به‌ڵكو ناكۆكی ناوخۆییه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌وكاته‌ی كورد یه‌كده‌نگ بووه، توانیویه‌تی مافه‌كانی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات، له كاتی ناكۆكییه‌كانیش كه‌مترین مافی خۆی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه نه‌یاره‌كانی به لاواز سه‌یریان كردووه، بۆیه نه‌یارانی كورد هه‌میشه ناكۆكییه‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه بۆ په‌رتكردنی زیاتری ناوماڵی كورد، تا زیاتر بێبه‌ش بن له مافه‌كانیان.
یه‌كڕیزی كورد و هه‌رێمی كوردستان، هیچ كه‌لێنێكی گه‌وره ناهێڵێته‌وه، كه لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی به‌غدا بیقۆزنه‌وه بۆ دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه ده‌بینین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه و به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌شی به روونی دیارن و پێویسته ئه‌و رێچكه‌یه له هه‌موو دۆخه‌كاندا پارێزراو بێت.
یه‌كه‌م هه‌نگاو له جه‌خت كردنه‌وه له سێ خاڵی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیپێكرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦-١٠-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه. هەموو لایەنە سیاسییەکان جەختیان لە یەکخستنی تواناکانيان له سێ خاڵدا كرده‌وه.(١)

کۆبوونەوەکە له‌سه‌ر داواى فه‌رمى سهرۆكايهتیي هه‌رێمى كوردستان ڕێكخرابوو، ئەویش “له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به هه‌ستیارى ئه‌م قۆناخه‌ى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان پيايدا تێده‌په‌ڕێت و به‌مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕینه‌وه و یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.
لە ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە “ده‌رباره‌ى بارودۆخى سووریا و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و به په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكى واقیعیانه بگیرێته‌به‌ر كه پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌ل و خاكى هه‌رێمى كوردستان تێیدا پارێزراو بێت”.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌کە بریتى بوون له:
- هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ناوخۆیي هه‌رێمى كوردستان.
- په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و گرفت و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه.
- كاریگه‌رییه‌كانى جموجۆڵى سه‌ربازى له سووریا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا.
لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه:
– پارتى ديموكراتى كوردستان
– يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
– بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
– كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان
– يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان
– هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی
– پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی
– حيزبى سۆشیالست دیموكراتی كوردستان
– حزبی شیووعيی كوردستان
– بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری
– به‌ره‌ی توركمانی
– پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
– پارتی چاكسازیی توركمانی
– ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوورى
– لیستی میلله‌ت
– لیستی ئه‌رمه‌ن
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕابردوودا و سه‌رۆككۆماری عێراقیش بۆ هه‌ولێر، دوو هه‌نگاوی زۆر ئه‌رێنی بوون
ئه‌نوه‌ر حسێن بازگر، جێگرى سه‌رۆکى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كورد زۆر باشه، چونكه تاكو په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌رێم باش بێت، له قازانجی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌قامگیرییه‌كی بپارێزێت و هه‌میش گرفته ئابوورییه‌كانیشی چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی باشی هێزه سیاسییه‌كان. هه‌روه‌ها بۆ به‌غداش باشه، كه هه‌رێم خاڵی به‌هێزی ئێستای جوگرافیا، جیوپۆلیتیك، سیاسی و دیپلۆماسییه‌تی عێراقیشه.
ئه‌نوه‌ر حسێن له‌و بڕوایه‌دایه، كه هه‌رێمی كوردستان نییه‌تی جددییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر جار هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان كراوه و بودجه‌ی بڕاوه و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی فیدراڵی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه نیه‌ت باشی پیشان داوه و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له ڕابردوودا و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش بۆ هه‌ولێر، دوو هه‌نگاوی زۆر ئه‌رێنی بوون و كوردیش خۆی به دۆستی شیعه و سوننه و ناوچه‌كه ده‌زانین، ده‌كرێ زۆرتر په‌ره‌ی پێ بدرێت. هه‌رێم سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه هاتووه‌ته پێش له به‌غدا، هه‌وڵی داوه هه‌میشه رێگاچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه.
بازگر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه لایه‌نه عێراقییه‌كان باش ده‌زانن، ئێمه لایه‌ن نین له كێشه‌ی سوننه و شیعه، به‌ڵام ئێمه لایه‌نین له مه‌سه‌له‌ی ئاشته‌وای. هه‌روه‌ها واقعێكیش هه‌یه، كه ململانێی سوننه و شیعه، كورد دروستی نه‌كردووه و به درێژایی مێژووی ئیسلام له‌گه‌ڵیدا هاتوون.
پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسی عێراق
رۆژی ١٣-١١-٢٠١٩، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق دووپاتکردەوە(٢)
نێچيرڤان بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له ئارامى و سهقامگيريى عێراق ده‌كه‌نه‌وه

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەیان، دۆخى سياسى و ئه‌مني عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان تاوتوێكرد و جه‌ختيان له گرنگی ئارامي و سه‌قامگيرى له وڵات و فه‌راهه‌مبوونى ژيانێكى باشتر بۆ هاووڵاتيان كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى پشتگیری بۆ هەنگاوەکانی عەبدولمەهدی بۆ چاکسازی دەربڕی

هەر لەمیانی سەردانەکەیدا، نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق دۆخى عێراقیان تاوتوێکرد. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاريى ره‌واى هاووڵاتيان ده‌ربڕى.
لەراگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له پێويستى و گرنگی هه‌ڵگرتنى به‌رپرسياريه‌تى و پشتگيری لايه‌نه سياسييه‌كان له كابينه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق و كاريگه‌ريى دۆخه‌كه له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق تاوتوێكران، هه‌روه‌ها تيشكخرايه سه‌ر هۆكار و لێكه‌وته‌كانى خۆپيشاندانه‌كان و ئه‌و هه‌نگاو و رێكارانه‌ى بۆ چۆنيیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا نراون و گيراونه‌ته به‌ر.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، دۆخى ئه‌منيى عێراق به‌گشتى و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، چۆنيهتيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌مباره‌يه‌وه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهوهكەیان بوو.
نێچيرڤان بارزانى: ده‌ستوور خۆى نا،
به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور كێشه‌يه

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى بابه‌تى هه‌موارى ده‌ستوورى عێراق دووپاتی كرده‌وه، ده‌ستوور خۆى نا، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور كێشه‌يه و هه‌ر هه‌موار و گۆڕانكارييهكيش له ده‌ستووردا، ده‌بێ له بهرژەوهنديى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا بێت و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى بپارێزێت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق پێشهاته‌كانى عێراق به‌گشتى و پرسى هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاريى ده‌ستووريان به‌تايبه‌تى تاوتوێكرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه هه‌ر هه‌موار و گۆڕانگارييهك له ده‌ستووردا ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و به‌پێى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ههنووكهييى وڵات، كارى په‌رله‌مانى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان فراكسيۆنه‌كان، رۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات به‌گشتى خرايه به‌ر باس، بيروڕاش ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕكرا.
نێچیرڤان بارزانی بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق:
دەبێت هەمووان بەرپرسیارییەتی لە دۆخی عێراق هەڵبگرن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ حيزب و لايه‌نه عێراقييه‌كان رایگەیاند، دۆخى عێراق كاريگه‌رى به‌سه‌ر ته‌واوى وڵات به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هه‌يه و ده‌بێ هه‌مووان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن.(٣)
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ حيزب و لايه‌نه عێراقييه‌كان له به‌غدا، جه‌ختى له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سهقامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق كرده‌وه و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، به جيا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى رەوتى حيكمه‌ى نيشتمانى، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئهلبيناء، د. نه‌سسار روبه‌یعی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتى سه‌در، نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و ئه‌ياد عه‌للاوى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى نيشتمانى، كۆبووه‌وه.


له كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگيى خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنێكى واقعيانه بۆ دۆخ و قۆناخه‌كه، خۆپيشاندانه‌كان و هۆكار و لێكه‌وته‌كانى، چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى داوا ره‌واكانى خەڵکی عێراق، پێشبينيى داهاتووى سيستم و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات تاوتوێكران.
هه‌روه‌ها داكۆكى له گرنگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كاندا كرايه‌وه.
نوری مالیكی: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین

دواتر نوری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، به گرنگ و له‌بیر نه‌كراو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: پێشوازیمان له براو و هاوڕێ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد، له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، له دۆخێك‌دا پێویست به‌وه‌ده‌كات كه په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
نوری مالیكی ده‌شڵێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان تۆمار ده‌كه‌ین، كه هه‌رێمی كوردستان، دوو شاندی ناردۆته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پشتیوانی خۆی ده‌رببڕێت، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه هه‌ر شتێك پێویست بێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی و پاڵپشتی كردن و پشتیوان بوون، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكه مایه‌ی بایه‌خ و پێزانییهنه.(٧)


نێچيرڤان بارزانى و شاندەکەی، كه له مسته‌فا سه‌يد قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆك و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، بۆ ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى عێراقى فيدراڵ و هێز و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان، سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ گه‌يشته به‌غدا و دواى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.
به‌شیر حه‌داد: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كردی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت(٤)
رۆژی سێشه‌ممه ٢٦-١١-٢٠١٩، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سرۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا یه‌كریزی كورد رایگه‌یاند: پێویسته گه‌لی كورد هه‌موومان خۆمان ئاماد بكه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ر شتێكی خراپ ئه‌گه‌ر روویدا ده‌توانین رووبه‌ڕووی ببینه‌وه، به‌ڵام باشترین چه‌كمان بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ر بین یان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خۆمان كه‌م كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه نێوماڵی خۆمان رێكبخه‌ین و كورد یه‌كپارچه بێت، لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ به‌ره‌وڕووی به‌غدا ببنه‌وه و ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستییه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كورد؛ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كردی و ئه‌مڕۆش بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌وێ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه بۆ دروستكردنی هه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی كورد به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كانی به‌غدا.
به‌شیر حه‌داد روونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه وایكرد له ئێستادا بهرووبوومهكهت به‌دیار بكه‌وێت. ئه‌م گفتوگۆه به‌رهه‌مداره‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، له‌و سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه سه‌رادنی به‌غدای كرد و شاندێكی به‌غدا هاتنه هه‌ولێر، ئێستا دیسان شانده‌كه له به‌غدا بوون و سێشه‌مه‌ش بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، ئه‌م سه‌ردانانه كه به یه‌كده‌نگی و یه‌كده‌ستی كرا و به ده‌سته جه‌معی له كوردستان كرا، له‌وێ بهرووبومهكهی به‌دیار كه‌وت، كه رێككه‌وتنێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه. به‌غدا ملی به ڕێككه‌وتنه‌كه داوه و رازیی بووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كه ئومێد هه‌یه ئه‌م له سه‌دا ١٢.٦% رێژی پشكی هه‌رێم زیاد بكرێت بۆ زیاتر له ١٤%. ئێمه داوای ١٧% ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو بهلانیكهم١٣%، ١٤% یان ١٥% ده‌بێ زیاد بكرێ، ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه كه به یه‌ك ده‌نگ چووینه به‌غدا و به یه‌ك هه‌ڵوێست رووبه‌ڕووی به‌غدا بووینه‌وه. به‌غدا دانی به‌وه‌دا نا قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، قه‌رزی شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم بدات ئه‌وجا هه‌رێم ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت رۆژانه به‌داته به‌غداد.
ئێستا كورد له كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزه
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تی به‌غدا بدات
موحسن عوسمان، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، تایبه‌ت به نوچه گوتی ”هه‌موو یه‌كگرتنێك له‌م قۆناغه خاڵێكی ئه‌رێنییه، له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا كورد تێدا ده‌رباز ده‌بێت، چونكه خه‌ڵكی كورد له قۆناغێدا ده‌ژی ئه‌گه‌ر وه‌ك بانگه‌شه‌ش كورد وا نیشان بدات، كه یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستن، له‌رووی ده‌روونییه‌وه خه‌ڵك ئارام ده‌بێته‌وه؛ له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه بۆ خه‌ڵك و دۆسته‌كانی كوردیش، زۆر گرنگه، چونكه گله‌یی له كورد ده‌كرێت، كه كورد تاكو ئێستا ناتوانێت به یه‌كڕیزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه‌كان دا بكات؛ ئێستا ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییه ههوڵێیكی زۆر باشه و له كاتێكی زۆر باشه.
موحسن عوسمان ده‌شڵێت، له ئێستادا ره‌وشی عێراق ئالۆزه و پێویستی به كورده، چونكه سوننه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناوچوون له‌رووی سه‌ركرده و كوتلهوه، ئێستا كورد له كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تی به‌غدا بدات. ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر ده‌ستوور و مافی كورد دیالۆگ بكرێت، ره‌وشی به‌غدا لاوازه و پێموایه ئه‌گه‌ر كورد به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن و بچنه به‌غدا ده‌توانن كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت بۆ خه‌ڵكی كورد به‌ده‌ست بهێنن.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، زۆر گرینگ و كاره‌كانی ئێمه‌ش ئاسانتر ده‌بێت
له كاتی ئاماده‌كردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، (٥) له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی “پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق له‌لای حكوومه‌ت كاره‌كانی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، نزیكه له كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه، یا حه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌که بگاته ده‌ستی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق”.
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غداش, د. ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتی: “به‌ر له‌م رووداوانه‌ی دوایی عێراق، شاندی هه‌رێم و به‌غدا دانیشتنیان ئه‌نجام داوه و گه‌یشتوون به لێكتێگه‌یشتنی باش و، ئه‌نجامه‌كان ئەرێنین، بڕیاره نه‌ك ته‌نیا پرسی بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه له ساڵی ٢٠٠٤ تاوه‌كو ئێستا هه‌ن، چارەی كۆتایی بکرێت، تا ساڵانه له ئاماده‌كردنی بوودجه كێشه‌ی نەیەتە بەردەم، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتووگۆكان”.
ده‌شڵێت: “ده‌بێت بۆ پشكی هه‌رێم چاره‌یەکی سیاسیی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هەبێت، له خراپترین چاره‌سه‌ریش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مان میزانیه‌ی ٢٠١٩ به‌ده‌ست بێنینەوە، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سیاسیی نه‌كرێت، هاوكات سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییش بۆ به‌غدا، زۆر گرینگ و له كاتێكی گونجاو‌دا بوو، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه، بۆیه كاره‌كانی ئێمه‌ش ئاسانتر ده‌بێت له كاتی ئاماده‌كردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه، له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ته‌واوی چاره‌بکرێن”.
فالح فه‌یاز: سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییەی به‌ڕێز ”نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كه‌ی” بۆ به‌غدا، خاڵێكی گرنگه بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن؟ فالح فه‌یاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەبارەی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان لە دۆخی ئێستای عێراق، كه لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان- دهۆک، به‌شدار بوو رایگەیاند: هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران و پێش هه‌مووانیش به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارێتی عێراقییانهیان نواند بۆئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بن ئامانجه‌كانی داهاتووی به‌رجه‌سته بكات و بوژانه‌وه‌ی عێراق و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له رێگه‌ی گوێگرتن بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران و رۆڵه‌كانمان كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و داوای گۆڕانكارییان به‌رزكرده‌وه.(٦)
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داوا ده‌كات گوێ له‌و ده‌نگانه بگیرێن بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له سروشتیی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییەی به‌ڕێز ”نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كه‌ی” بۆ به‌غدا په‌یامی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌باشی ده‌ربڕی بۆ چارەسەركردنی هه‌موو كێشه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری بۆ ئه‌م وڵاته. پێموایه ئه‌مه خاڵێكی گرنگ و نیشانه‌یه‌كی رووناك و داهاتوویه‌كی پرشنگداره بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
لەبارەی هەومارکردنەوەی دەستووری عێراق گوتی “هەر هەموارکردنێکی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەیەکی تەوافوقی تەواو بکرێت و بەرژەوەندی هەمووان لەبەرچاو بگرێت”.
سه‌رچاوه‌كان
١_ http://www.nuche.net/?p=144611
٢_ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/131120199
٣_ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1311201914
٤_ https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/414200792795277/
٦_ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2011201910
٧_ https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/8-oclock-13112019