نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزی عێراقی له تاران بانگهێشت دەکات و نامەیەکی توندی پێدەدات.
دوێنێ باڵیۆزخانەی ئێران لە نەجەف، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی کاریە سەرو هەوڵی سوتاندنی درا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌باس موسه‌وی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگەیاند: داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببێته‌وه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف.
موسه‌وی هەروەها گوتی: ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی نێرده دیپلۆماتییه‌كان جێبه‌جێ بكات.