نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی باران بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٨-١١-٢٠١٩، پێشبینییەکانی کەش وهەوای بۆ ٤٨کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند. بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت، لە ھەندێك كات ھەورەتریشقە دەبێت.
سەبارەت بەپلەی گەرمی بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٨ و سلێمانی١٥ و دھۆك ١٦، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما ١٩ پلەی سیلیزی دەبێت.
كەش وھەوای سبەی هەینی، نمەباران دەبێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.