نوچەنێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی تورکیا دەکات و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٨-١١-٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنقەرە بکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ تورکیا. بەپێی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا رەوشی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر دەکرێت