نوچه
ئەمریکا بۆ پاڵپشتی كرد له هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) کاروانێکی دیکەی هێزەکانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەمە لەكاتێكدا لە دەستپێكی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە ٩-١٠-٢٠١٩، ئەمریكا ھێزەكانی لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، ئەمەش لەناوخۆ و دەرەوەی ئهو وڵاته كاردانەوەی لێكەوتەوە.
بهگوێرهی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمریکا نزیکەی ٦٠ بارهەڵگری سەربازی رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە کردووە؛ هێزەکەش، کە لە چەندین تانک و زریپۆشان هەڵگرتبوو و لەشاری قامشلۆ جێگر کران.
لە دوو رۆژی رابردوو، ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردبوو بە مەبەستی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە تربەسپی.