هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێم، کاریگەری گەورەی دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی لایەنەسیاسییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کورد بە پەرتەوازەیی و کارکردنی جیا جیا  لە بەغدا هیچیان پێناکرێت.                                                         

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هه‌ریه‌ك له‌جێگره‌كانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، ماوەی دوو ڕۆژە زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە، ئامانج سەردانەکانیشی، یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانە، بە ئاراستەی یەک هەڵوێستی کورد و پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی له‌ به‌غدا.                                                                                                                        

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستانی لەبەغدا، ڕایگەیاند”ئەم هەنگاوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی زۆر باشە، ئەگەر ئەم هەوڵە سەربگرێت و بتوانرێت هاوپەیمانێتیەکی کوردستانی لەبەغدا دروستبکرێت، دەستکەوتی زۆر باشی بۆ هەرێم دەبێت، پێشمانوایە کە ئەم هەوڵانەی سەرۆکی هەرێم ئەنجامی باشی دەبێت، چونکە زۆربەی لایەنەسیاسییەکانی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کورد بە پەرتەوازەیی و کارکردنی جیا جیا  لە بەغدا هیچیان پێناکرێت”.                                                                                                                     

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت”دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستانی لە بەغدا کارەکانی ئێمە زۆر ئاسانتر دەکات، بەوەش دەتوانین دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنین، چونکە لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتاری عێراق تەنها ٥٨ پەرلەمانتاری کورد هەیە”.                                                                                  

محەمەد شاکر، گوتی”زۆربەی یاساکان لە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینە تێدەپەڕێندرێت، بۆیە ئەگەر پەرتەوازەبین ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نابێت ئەگەر ئێمە کۆدەنگیش بین، بەڵام لە بەغدا خاڵێک هەیە زۆر گرنگی پێدەدەن بەتایبەت لە یاسا گرنگەکاندا، ئەگەر پێکهاتەیەک هەموویان پێکەوە هەڵوێستیان وەرگرت، ئەوا هەوڵدەدەن داواکارییەکانی ئەو پێکهاتەیە جێبەجێ بکەن”.                                                                                   ناوبراو جەختیشی کردەوە، دروستکردنی ئەم هاوپەیمانێتییە کاریگەری گەورەی دەبێت، بەتایبەتی لە تێپەڕاندنی یاسا گرنگەکاندا، ئەگەر ئێمە بە پەرتەوازەیی کار بکەین و بەشێکمان لەگەڵی بین و بەشێکمان لەگەڵی نەبین، ئەو کات ئێمە ناتوانین بەناوی پێکهاتەی کورد قسەبکەن کە کورد لەپەرلەمانی عێراق پەراوێزخراوە.                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com