نوچەنێت
عه‌دنان كه‌ریم، نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه له سێ تراك پێكهاتووە، بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ٢٧-١١-٢٠١٩، هونەرمەند عەدنان کەریم، له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان، نوێترین ئه‌لبومی خۆی بڵاوكرده‌وه.
هونەرمەند عەدنان کەریم گوتی ” ئەو ئه‌لبومه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه و له سێ تراك پێكهاتووه، کە ماوه‌كەی ٤٥ خوله‌كە. لەگەڵ گروپی سەمفۆنیای وڵاتی چیک له براگی پایتەختی ئه‌و وڵاته بەرهەم هاتووە. كارزان مه‌حمود كاری میلۆدی بۆ كردوه، ره‌سانه‌یه‌تی كورد له‌و به‌رهه‌مه پارێزراوه”.
عه‌دنان كه‌ریم دەڵیت: ئەلبومی(شەوبا) لە سێ شیعری هێمن موكریانی شاعیر وه‌رگیراوه.