نوچەنێت
راوێژکاری سەرۆکی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمانج و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-١١-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و کوردستان، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی و پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
دوابەدوای کۆبوونەوەکان، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر دانوستاندنەکانی هەرێم و بەغدا قسەمان کردووە.
دڵشاد شەهاب دەڵیت: لەکۆبوونەوەکاندا باس لە بابەتی دەستووری عێراق کرا، کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوی بۆنراوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی یەکخستنی نوێنەرانی کورد لە عێراق دەدەین.
هاوکات گوتی: هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حکوومەت دەستیپێکردووە، جێگای خۆشحاڵییە کە هەموو لایەنەکان پاڵشتی سەرۆکی هەرێمن بۆ ئەم مەبەستە.
هەروەها گوتی: لە کۆبونەوەکاندا باس لە بەردەوامی پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێم و لایەنەکان کرا تاوەکو پەیوەندییەکان لە ناوخۆی هەرێم باشتر و بەهێزتر بن.