نوچەنێت
پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر، هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەپێی ڕێنماییەكان سەردانی نوسینگەكان بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-١١-٢٠١٩، نوسینگەی پاسپۆرتی هەولێر، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بەپێی ئەم ر\ڕێنماییانە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن.
* نوسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ (مەخمور – گوێر – قەراج – کەرکووک ) لەگەڵ مامەڵەی (ونبوون – تێکچوون – کۆتایی پەر – هەڵە لە پاسپۆرت – پاسپۆرتی خێرا).
* نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحيەكان ) لەگەڵ ( شەقڵاوە – پیرمام – خەبات – کۆیە – دەشتی هەولێر – بنەسڵاوه – کەسنەزان – دارەتوو – قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بە مەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.
* نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران – قەزای رواندز – قەزای مێرگەسۆر – قەزای چۆمان – هەریر – ناحيەكانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.