سەرۆکی هەرێم، ئۆپۆزسیۆن و حکومەت کۆدەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-١١-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کورستان و هەردوو جێگرەکەی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد. لەلایەن فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی و هۆشیار زێباری، زەعیم عەلی و ئازاد بەرواری و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازییان لێکرا. 

کەسایەتییە سیاسییەکان دەڵێن: نێچیرڤان بارزانی، دەیەوێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکاتە چەتری کۆکردنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان. ئەمە چوارەم سەردانی شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە بۆلای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

هەر لەم مانگەدا سەرۆکی هەرێم، سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی کرد. ئەمڕۆ سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com